پاژێک لەپێشەکی بیرەوەیەکانم
پێم خۆشه بیری هەواڵ ودۆستەکام بجووڵێنمەوە بۆ ئەوەی هەڵوێستیان هەبێت و بیر و بۆچوونی خۆیان دەرببڕن ، جێگای خۆشحاڵی،ئەوەیە کەبە کوردی دەنووسم و هەواڵەکانم هان دەدەم کە دەبێت خوێندنەوە و نووسین بە زمانی دایک کەئەرکی سەرشانی هەموو کەسە بزانێ بە شێوەیەکی باش بەکوردی بنووسێ و بخوێنێتەوە، کە بە داخەوە زۆر جار دەبینین هاووڵاتی خوێندنی باڵای هەیە بەڵام نازانێ دوو ڕستە بە زمانی دایک بنووسێ، جێگای خۆشحاڵی و ئومێدە کە بایەخ بدرێت بە زمانی کوردی و ئەو شارەزاییە ببێتەھۆی ئەوەی کە مێژووی گەلەکەمان بەزمانی خۆمان کەلە لایەن نووسەرانی کورد نووسراوە و ڕاستییە کان ئەو جۆرەی کە بوون دەخرێنە بەر چاوی جەماوەر، ببێتە ھۆی ئەوەی کە لە هۆی نەهامەتیە کانی گەڵەکەمان ئاگادار بین و وەکوو ئەزموون بۆ دابین کردنی داهاتوویەکی باش کەڵکی لێ وەربگرین، هیوادارم لە لایەن هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویست ، نرخی پێ بدرێ و ببێتە ھۆی بەرەوپێش چوون و گەیشتن بە ئامانجەکانی لەمێژینەی گەلی کوردی خۆشە ویست.
من ڕام وایە:داخاوازی ڕاستێکانیم"حقیقت" و خۆم بەخاوەنی راستێکان نازانیم ئەوەش زۆر گرینگە،هەروەک "گابریل گارسیا مارکز" دەڵێ:(کەسانێک پێیان وایە خۆشبەختی گەیشتن بە لوتکەیی چیایە بێ ئاگا لەوەیی کە خۆشبەختی پێ هەڵاچون بە چیا دایە) هیوادارم نوسراوەکانم ئاوینەی راستیه کان بیت بۆ ئەو کەسانەی دەیان خۆێننەوە،شتێکی بێکەڵک نەبیت .
.
.